Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2017
تبلیس - AA
حکوومەتی جۆرجیا رایگەیاند، ئهحمهد چاتایهڤ كه پیلانی هێرشکردنە سهر فڕۆكهخانهی ئهتاتورك، داڕشتبوو له ئۆپهراسیۆنێکدا لە رۆژی ٢١ی تشرینی دووەم لە تبلیسی، كوژراوه.
فەرمانگەی ئاسایشی جۆرجیا ئاشکرایکرد رۆژی ٢١ی تشرینی دووەم لە تبلیسی پایتەختی جۆرجیا ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە کە ماوەی ٢٢ کاتژمێری خایاندووە و تێیدا سێ تیرۆریستیان کوشتووە کە یەکێکیان ئەحمەد چاتایەڤی چیچانییە.
لە فەرمانگەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سەبارەت بەو ئۆپەراسیۆنە بەڕێوەچوو کە لە تبلیسی ئەنجامدراوە.
سەرۆکی بەشی پەیوەندییەکان لە فەرمانگەی ئاسایشی جۆرجیا، نینۆ گیۆرگیبیانی، ئاشکرایکرد ئەحمەد چاتایەڤ یەکێکە لەو کەسانەی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کوژراوە.
نینۆ گیۆرگیبیانی باسی لەوەشکرد لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تیرۆریست لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی جۆرجیاوە کوژراون و ئەحمەد چاتایەڤی چیچانی خۆی تەقاندووەتەوە.
گیۆرگیبیانی باسی لەوەشکرد بەمەبەستی دەستنیشانکردنی ناسنامەی تیرۆریستەکان و ئاشکراکردنی پەیوەندییەکانیان لەنێو رێکخراوی تیرۆریستییدا، لێکۆڵینەوەکان بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکادا بەڕێوەدەبەین.
هاوکات سەرۆکی فەرمانگەی ئاسایشی جۆرجیا، ڤاختانگ گۆمێلاوری پێشتر ئاماژەی بەوەکردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە یەکێک لەو تیرۆریستانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەی تبلیسیدا کوژراون، ئەحمەد چاتاێڤ بێت.
رۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە ئەنجامی پەلامارێکی تیرۆریستیی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک ٤٦ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٦٣ کەسی دیکەش برینداربوون.