Hanife Sevinç,Muhammet Ali Kemal
01 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم رایگەیاند "رۆڵی سەرەکی هێرشەکان سەرۆکی گشتیی جەهەپە کەمال کلچدارئۆغڵو دەیگێڕێت و سیناریۆکەی لە لایەن فەتۆوە نووسراوە. بەرهەمهێنەری فیلمەکە ئەندازیارانی سیاسەتی نێودەوڵەتین. بابەتەکەش بریتییە لە: بەچٶکدا هێنانی توریا".
بینالی یڵدرم لەمیانی کردنەوەی پارکی شەهید موحسین یازجیئۆغڵو و پانۆرامای چاناککالە لە ١٩١٥دا، لە ناوچەی سانجاکتەپەی ئیستانبوڵ، گوتارێکی پێشکەشکرد.
یڵدرم رایگەیاند: "ئه‌و كۆمه‌ڵه ناپاكه (فه‌تۆ) له ئه‌مریكا چووه‌ته داوایه‌كه‌وه و به‌هێزی خۆی تێده‌كۆشی بۆ دروستكردنی هه‌ڵمه‌تی بەلارێدابردن به‌ناوی توركیا و به‌ناوی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانه‌وه. روومان سوور و رێگامان رۆشنه، با هه‌موو كه‌س ئه‌وه بزانێت كه هه‌رگیز نه‌چووینه‌ته كارێكه‌وه و ناشچین كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندی توركیا بگه‌یه‌نێت".
گوتیشی: "خوا یار بێت (رەزا سەڕڕاف) لەو هەڵەیەی کردوویەتی پاشگەز دەبێتەوە. خۆ هەر خۆی دەڵێ ئاسانترین رێگای رزگاربوون 'فرۆشتنە'، 'دەفرۆشم.. ئەگەر کڕیاری هەبێت...' لێرەوە رایدەگەیەنم، ئەم دۆسیەیە لە دۆسیەیەکی یاسایی دەرچووە و گۆڕدراوە بۆ تەواو سیاسیی. ئامانج لەمەش تەنگەتاوکردنی تورکیا و تەنگ پێهەڵچنینی ئابوورییەکەیەتی".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا لەبارەی کەمال کلچدارئۆغڵوەوە دوا و گوتی: ''پارتەکەی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری تورکیا، غازی موسته‌فا كه‌مال ئهتاتوركت كردووه‌ته باخچه‌ی پشته‌وه‌ی هێزه داگیركاره جیهانییه‌كان. براکەم هەرچی شتێک کە پێیان دەڵێیت ئەگەر بەڵگەت لەبەردەستدایە، بڕۆ رادەستی دادگاکانی بکە. کۆتایی بەو سیاسەتە بهێنە کە قوڕ بگریتە خەڵک بۆ ئەوەی شوێنەکەی دیاربێت. بەڵام ئەوانە ئەو ئازایەتییەیان نییە''.
راشیگەیاند: "لێرەوە جارێکی دیکە دەیڵێم. کلچدارئۆغڵو چی لە پریاسکەکەتدایە هەڵیڕێژە بۆ ئەوەی ئاسوودە بیت. مەیکە بە بەش بەش و جیای مەکەرەوە. کار و کاسبیت بووەتە ئەوەی بە ئاراستەی بای رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا شەن بکەیت. خۆت داوەتە دەست فەتۆچییەکان و ملدەنێیت. لە مێژووی سیاسیی تورکیاشدا وەک بوختانچییەکی بە ئەئەزموون ناوت تۆمار دەکرێت".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "شتێكی سه‌یر هه‌یه. ته‌ماشا ده‌كه‌ین بزۆكترین چاودێری ئه‌و دۆسیه‌یه جه‌هه‌په‌یه. جه‌هه‌په كادیره‌كانی گواستووەته‌وه بۆ ئه‌مریكا. له‌وێ چاودێری ئه‌و دۆسیه‌یه ده‌كه‌ن. ئه‌ی كڵچدارئۆغڵو له ١٥ی ته‌مووزدا شه‌هیدماندا. بریندارمان هەبوو. ئایا تۆ چوویت بۆ دۆسیه‌ی ئەنجامدەرانی شەهیدکردنی ئەو کەسانە لە ١٥ی ته‌مووزدا؟ هیچ به‌شداریت كردووه له دانیشتنه‌كانی ئه‌و دادگایانه‌دا؟ ئه‌گه‌ر نیشتمانیت، ئه‌گه‌ر نەتەوەییت سه‌ره‌تا بڕۆ به‌شداریی له دۆسیه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌دا بكه. له‌وێ به‌رگریی له وڵاته‌كه‌مان بكه. به‌رگریی له مافی شه‌هیدان بكه. به‌رگریی له مافی برینداران بكه. پشتیوانییكردن له‌وانه پیلان بۆ توركیا داده‌ڕێژن و هه‌وڵده‌ده‌ن توركیا دووچاری كێشه بكه‌ن، لهگهڵبوونیان نه نیشتمانییه، نه نەتەوەییە، به‌ڵكو هاریكاریكردنه".