Cüneyt Çelik
07 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2023
قه‌رس-AA
هاوسەرۆکی گشتیی هەدەپە، په‌روین بوڵدان رایگه‌یاند: "ئێمه وەک هەدەپە له نزیكترین ماوه‌دا کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی كۆمار به گەلانی تورکیا راده‌گه‌یه‌نین. هەدەپە کاندیدی خۆی ده‌بێت، کاندیدی خۆی ئاشكرا دەکات و بە کاندیدی خۆیەوە دەچێتە هەڵبژاردنه‌وه".
په‌روین بوڵدان له‌میانی بەشدارییكردنی له چوارەمین کۆنگرەی ئاسایی پارێزگاکانی هه‌ده‌په‌دا کە لە هۆڵێکی هاوسەرگیری لە قەرس بەڕێوەچوو، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، رایگەیاند لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوەی جه‌ماوه‌ریی و کۆنگرە و كاری په‌یوه‌ست به هەڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌ن.
بوڵدان جەختی لەوە کردەوە ئەوان هیچ هاوبەشییەکیان لەگەڵ هاوپەیمانیی جمهوور یان هاوپەیمانی میللەتدا نییە، ئه‌وه‌ی هه‌یه تەنیا نزیكییانه له‌ڕووی پرەنسیپهوه و گوتی: "ئێمه وەک هەدەپە له نزیكترین ماوه‌دا کاندیدی خۆمان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی كۆمار به گەلانی تورکیا راده‌گه‌یه‌نین. هەدەپە کاندیدی خۆی ده‌بێت، کاندیدی خۆی ئاشكرا دەکات و بە کاندیدی خۆیەوە دەچێتە هەڵبژاردنه‌وه".
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په هه‌روه‌ها رایگه‌یاند:
"كه كاتی هات دەتوانین دابنیشین و قسە بکەین، دانوستان بکەین، دیالۆگمان هەبێت، بەڵام بڕیاری ئێستای هەدەپە ئەوەیە کە بە کاندیدی خۆیەوە ده‌چێته هەڵبژاردنەکانەوە. ده‌مه‌وێت به تایبه‌ت ئه‌وه بڵێم كه پێکەوە لەگەڵ هەموو هێزە دیموکراسیەکانی تورکیا، پێکەوە لەگەڵ هاوپەیمانی ره‌نج و ئازادی، بە ڕەزامەندی ژنان و گەنجان، به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێشنیازی هەموو چینه‌كانی ئەم وڵاتە، له ئامادهكارییداین بۆ ئه‌وه‌ی لە نزیكترین كاتدا كاندیدی خۆمان رابگه‌یه‌نین. با هیچ كه‌س هه‌ده‌په به پارتی ئه‌لیف یان با، نه‌به‌ستێته‌وه. هەدەپە لە تورکیا ئیرادەیەكه، هێزێكی گەورەیە و پارتێکی سیاسییە کە ئامانجی ئەوەیە لە هەڵبژاردنەکاندا رێژەیەکی زۆری دەنگەکان بباته‌وه".