Sinan Uslu,Ramal Abdullah Mahmood
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 12 تەمووز 2018
بڕۆكسل – AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ٢٣یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژی بۆسنییه‌كان له لایه‌ن سڕبیاوه، رایگه‌یاند: "هه‌موومان پێكه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین له پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییانه".
ئه‌ردۆغان له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له ٢٣یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژی بۆسنییه‌كان له‌لایه‌ن سڕبیاوه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی ئه‌ردۆغاندا هاتووه: "داواكارین له خوای گه‌وره له‌و خوشك و برا بۆسنیانهمان خۆش بێت كه ٢٣ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به به‌رچاوی ئه‌ورووپاوه و وه‌ك یه‌كێك له رووداوه هه‌ره شهرمهێنهرهكانی جیهان بینیمان له لایه‌ن سڕبیاوه كۆمه‌ڵكوژكران و شه‌هیدبوون. هه‌موومان پێكه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین له پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه دژه مرۆڤایه‌تییانه".