Yıldız Nevin Gündoğmuş,Ramal Abdullah Mahmood
25 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند "سەرەڕای هێرشەکان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، گەلەکەمان لە هەرکوێ بێت، هەزار ساڵە لە سایەی گیانی مالازگرتەوەیە کە دەستی بە خاکەکەیەوە گرتووە".
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا به‌بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ٢٦ی ئاب سه‌ركه‌وتنی ماڵازگیرت په‌یامێكی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان-ی بڵاوكرده‌وه.
سهركۆمار ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كۆماری توركیا وه‌ك دوا ده‌وڵه‌تی به‌رهه‌می خۆڕگراییه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌ما پته‌وانه بونیاتندراوه كه له‌گه‌ڵ ماڵازگیرت نراون و نووسیوویه‌تی "سەرەڕای هێرشەکان لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات، گەلەکەمان لە هەرکوێ بێت، هەزار ساڵە لە سایەی گیانی مالازگرتەوەیە کە دەستی بە خاکەکەیەوە گرتووە. ئه‌م رۆحیه‌ته كه وشه‌كانی سوڵتان ئاڵپئارسڵان به گوتنی 'ئه‌گه‌ر شه‌هید بووم ئه‌و جله سپیه‌ی له‌به‌رمه ببێته كفنم، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وین داهاتوو بۆ ئێمه' بوونه‌ته هێمای، وه‌ك ئه‌وه‌ی له شه‌وی ١٥ی ته‌مووزدا بینیمان هێشتا زیندووه. ئابووری تورکیا کە چۆک نادات بۆ هێرشەکان، گەورەترین متمانەی ئەوەیە کە گەلەکەمان پشت لە نیشتیمان و داهاتووی ئەو وڵاتە ناکات".