Enes Kaplan
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ ئەنجامدا.
به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ی له سه‌رچاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاوه ده‌ستكه‌وتووه، ئه‌ردۆغان پاش پێشوازیكردن له سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵته‌نبێرگ، په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مێركڵ ئه‌نجامداوه و، تیایدا بابه‌ته دوو قۆڵی و هه‌رێمییه‌كانیان تاوتوێ كردووه.
ئه‌ردۆغان و مێركڵ باسیان له‌و هێرشه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا كرد بۆ سه‌ر رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دوما و، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه پێویسته هه‌نگاو بنرێت به ئاڕاسته‌ی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و، به‌ره‌وپێشبردنی قۆناغی سیاسیی.