Meltem Bulur
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند: "له منبج ئه‌ندامانی یه‌په‌گه ماون. به‌پێی نه‌خشه رێگاكه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ین له‌وه‌ی كێ ئه‌وێ به‌ڕێوه‌به‌رێت، یان كێن ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی ئاسایشی ئه‌وێوه ئه‌رك وه‌رده‌گرن. دوای ئه‌وه‌ی مۆدێلی منبج به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ش به سه‌قامگیری بگه‌ن مۆدێلی منبج جێبه‌جێ ده‌كه‌ین".
دوای كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵته‌نبێرگ، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، چاوش‌ئۆغڵو كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی سازكرد.
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون وه‌ك ئه‌وه‌ی ستۆڵته‌نبێرگ باسی لێ‌كرد ئۆپه‌راسیۆنێكی زۆر شه‌فاف و سه‌ركه‌وتووبوو، سڤیل تیایدا گیانی له‌ده‌ستنه‌دا و، گوتی: "ته‌ماشای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ره‌ققه‌ی یه‌په‌گه بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ته‌ماشای ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ بكه‌ن، له شاره‌كانی دیكه، ته‌ماشای هێرشه‌كانی رژێم بكه‌ن. سه‌دان و هه‌زاران سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدا. له ماوه‌یه‌كی كورتدا ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ته‌واوبوو. ئێستا هاوكاری مرۆیی ده‌گه‌یه‌نرێته ئه‌و شوێنانه، ئاستی ژیانی ئه‌و خه‌ڵكه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه، پێداویستیه‌كانیان دابینده‌كرێت. پێویسته هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هاریكاری بكه‌ین. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه راسته‌وخۆ ئه‌ركی ناتۆ نییه، به‌ڵام پێویسته هاوپه‌یمانانمان لێره‌دا هاریكاری بكه‌ن".
چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی منبج و ناوچه‌كانی دیكه‌وه گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتنێك، ئێستا ره‌شنووسی نه‌خشه‌رێگایه‌ك له ئارادایه و، كاتێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نوێی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌كاربوو، ده‌ستبه جێبه‌جێكردنی ده‌كرێت.
گوتیشی: "له منبج ئه‌ندامانی یه‌په‌گه ماون. به‌پێی نه‌خشه رێگاكه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌یه‌كه‌وه بڕیارده‌ده‌ین له‌وه‌ی كێ ئه‌وێ به‌ڕێوه‌به‌رێت، یان كێن ئه‌وانه‌ی له‌باره‌ی ئاسایشی ئه‌وێوه ئه‌رك وه‌رده‌گرن. دوای ئه‌وه‌ی مۆدێلی منبج به سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كانی دیكه‌ش به سه‌قامگیری بگه‌ن مۆدێلی منبج جێبه‌جێ ده‌كه‌ین. چوارچێوه‌كه‌ی به كورتی ئه‌وه‌یه. ورده‌كاری هه‌یه. دوای په‌سه‌ندكردنی وردهكاریهكهتان بۆ ده‌خه‌ینه‌ڕوو. ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌و نه‌خشه رێگایه جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا هیچ كێشه‌یه‌ك نامێنێت".