Betül Yürük,Ramal Abdullah Mahmood
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان – AA
به‌هۆی به‌ده‌ستنه‌هێنانی نۆ ده‌نگ پڕۆژه بڕیاری حه‌ماس كه داوای ئیدانه‌كردنی توندوتیژییه‌كانی كردبوو له غه‌ززه و ئه‌مریكای به به‌رپرسیاری ئه‌و توندوتیژیانه زانیبوو، له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی په‌سه‌ند نه‌كرا.
دوای ڤیتۆكردنی ئه‌م پڕۆژه بڕیاره كه داوای پاراستنی خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستینی ده‌كرد، ئه‌مریكا پڕۆژه بڕیارێكی بۆ ئیدانه‌كردنی حه‌ماس پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد.
له كاتێكدا ته‌نها ئه‌مریكا پشتگیری ئه‌و پڕۆژه بڕیاره‌ی خۆی كرد، رووسیا، كوێت و بۆلیڤیا دژی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئەمریکا وه‌ستانه‌وه و ١١ وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا.
ئه‌مریكا له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌یدا داوای ده‌كرد "به‌توندترین شێوه ئه‌و هێرشانه ئیدانه بكرێن كه به مووشه‌ك له غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل ده‌كرێن و زیان بە ژێرخانه مه‌ده‌نییه‌كان دەگەیەنن".
حه‌ماس، بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی و گرووپه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ش له پڕۆژه بڕیاره‌كه‌یاندا داوایان كرد كۆتایی به كاره توندوتیژی و ئیستیفزازییهكان بهێندرێت له غه‌ززه و بانگهێشتی هه‌موو وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیان كرد كه خۆیان به‌دووربگرن له دابینكردنی به‌كارهێنانی چه‌ك له هێرشه مووشهكیهكاندا.