Ali Kemal Akan,Mohammed Baqi Hussein
02 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری سكرتێری گشتیی و گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن رایگه‌یاند، جێگای سه‌رسوڕمان نه‌بوو ئه‌مریكا پڕۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پارێزگاری كردن له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ڤیتۆ كردووه.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی کردووەتەوە، كاڵن هه‌ڵسه‌نگاندنی لەبارەی ڤیتۆكردنی پڕۆژه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی بۆ پارێزگاریكردن له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه کردووە.
كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، جێگای سه‌رسوڕمان نه‌بوو ئه‌مریكا پڕۆژه بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ پارێزگاری كردن له گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ڤیتۆكردووه و نووسیویه‌تی، "ئه‌مه جارێكی دیكه نیشانیده‌دات كه ئه‌وان لایه‌نگری خاوه‌ن ماف نیین، به‌ڵكو لایه‌نگری خاوه‌ن هێزن. گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و قودس به‌ته‌نها نیین. به‌رده‌وامده‌بین له پشتگیریكردنی داواكاریی مافه‌كانیان".
هاوكات كاڵن هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی له‌وباره‌یەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوکردووەتەوە.