Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له میانی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له ئیسپانیا لەناو فڕۆكه‌دا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌باره‌ی رۆژه‌ڤه‌كانه‌وه دایه‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیا توركییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ كاندیدكردنی سه‌ركۆماری پێشووی توركیا، عه‌بدوڵڵا گول-ه‌وه یڵدرم گوتی: "له‌پشت ئه‌م هه‌موو هه‌وڵه‌وه پڕۆژه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری هه‌یه. ئه‌وه‌نده‌ی ده‌رده‌كه‌وێت پڕۆژه‌كه له‌ناوچووه. ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌ده‌ستیاندا ماوه‌ته‌وه. پڕۆژه‌كه شكستخواردووه".
یڵدرم گوتیشی: "كاتێك ده‌كه‌ونه كه‌شی هه‌ڵبژاردنه‌وه، هه‌مووان ده‌یانه‌وێت خۆیان بپاڵێون. له‌م كه‌شه‌دا جموجووڵی سیاسی هه‌یه. كاندیدی ئێمه دیاره، به‌ڕێز سه‌ركۆماری ئه‌ردۆغان-ه. ئه‌وانه‌ی تر چی ده‌كه‌ن، په‌یوه‌ندیی به ئێمه‌وه نییه. پێناچێت ئۆپۆزسیۆن بتوانێت کاندیدی هاوبه‌ش رابگه‌یه‌نێت. ئۆپۆزسیۆن ده‌نگی زۆره، به‌ڵام ئێمه یه‌كده‌نگین".