Yahya Sezgin,Ramal Abdullah Mahmood
26 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 07 مای,س 2018
مووش - AA
ئاره‌زوومه‌ندانی یاری خلیسكێنه له مانگی نیسانیشدا له چیای كورتیك و گردی چاوش سەر بە پارێزگای مووش لە بەرزایی دوو هه‌زارو ٢٠٠ مه‌تر له ئاستی ده‌ریا، یاری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا پله‌كانی گه‌رما له به‌شی زۆری توركیا به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه ده‌چن، هێشتا به‌فر له به‌ری باكووری چیای كورتیك و گردی چاوش كه تیشكی خۆر پێناگات یه‌ك مه‌تر و ٣٠ سانتیمەتر كه‌ڵه‌كه بووه و ته‌نها ١٢ كیلۆمه‌تریش له سەنتەری شاری مووشه‌وه دوورن.
راهێنه‌ری یاری خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزش و لاوانی مووش، وه‌یسه‌ل ئغلاغۆ رایگه‌یاند كه به‌فری پێویست كه‌ڵه‌كه بووه بۆ راهێنان به ئاره‌زوومه‌ندان.
ئەو گوتیشی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست ده‌كه‌ین به راهێنان".