Sefa Şahin
25 کانوونی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2022
ئەنقەرە – AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە چالاکی خستنی پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەی لە باکووری سووریا راگەیاند.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە تیرۆریستان لە ھەرشوێنێکدا بن، پارێزراو نیین.
راشیگەیاندووە کە سوپای تورکیا لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، پێنج تیرۆریستی پەکەکە/یەپەگەیان لە چالاکی خستووە کە لە ناوچەکانی قەڵغانی فورات و کانی ئاشتی بەدیکرابوون.
ھێزەکانی تورکیا بە ھەماھەنگیی لەگەڵ سوپای نیشتمانیی سووریا، چەندین ئۆپەراسیۆنیان دژبە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و پەکەکە/یەپەگە لە باکووری سووریا ئەنجامداوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا تا ئێستا، بەھەزارەھا کیلۆمەتر خاک لە باکووری سووریا لە تیرۆریستان پاککراوەتەوە کە ئەوەیش دەرفەتی بۆ ھەزارەھا ھاووڵاتی سووریا رەخساندووە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.