Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2015
ئه‌نقه‌ره
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو سه‌باره‌ت به قۆناغی راگوزه‌ر له سووریا جه‌ختیکرده‌وه له‌وه‌ی تورکیا ئه‌و قۆناغه راگوزه‌ره په‌سه‌ند ناکات که گه‌لانی سووریا قبوڵی نه‌که‌ن، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد پێویسته شێوازه‌کانی رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د بیری لێبکرێته‌وه.
داودئۆغڵو له گوته‌یه‌کیدا بۆ ده‌سته‌ی گشتی کۆمه‌ڵه‌ی خانه‌نشینانی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد ئاسایشی چالاکی هه‌موو پارته سیاسییه‌کان له‌لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه گره‌نتی کراوه.
ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو باسی له‌وه‌کرد هه‌موو جۆره رێوشوێنێک ده‌گیرێته به‌ر و گوتی: "هێرشه‌که‌ی ئه‌نقه‌ره و هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ی بانگه‌شه ده‌کرێت پلان بۆ دارێژراو بووبێتن، دژی هیچ یه‌کێک له پارته‌کان نییه، به‌ڵکو دژی یه‌کپارچه‌یی تورکیایه. پێویسته هه‌موومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌دا هه‌ڵویستی روون و ئاشکرامان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م هێرشانه وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی سیاسی و ئه‌و روونکردنه‌وانه‌ی چاڵ بۆ حکوومه‌ت و پارته سیاسییه‌کان هه‌ڵده‌که‌نێت، کارێکی درووست نییه".
- "ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی گه‌لی سووریا قبوڵی نه‌کات ئێمه‌ش قبوڵی ناکه‌ین"
داودئۆغڵو سه‌باره‌ت به قۆناغی راگوزه‌ر له سووریا رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌کانه‌وه قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌کرێت گرنگ نییه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راکێشا که ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه قۆناغێکی راگوزه‌ر فه‌راهه‌م بکرێت که گه‌لی سووریا بکاته خاوه‌نی باوه‌ڕی ئه‌وه‌ی ئاشتی باڵی کێشاوه به‌سه‌ر وڵات‌دا و گوتی: "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌مووان رێکبکه‌ون و شێوازێک پێشنیار بکه‌ن، تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌و دوو ملیۆن و 200 هه‌زار سوورییه و کۆی گشتی ئه‌و زیاد له 5 ملیۆن سوورییه‌ی که کۆچیان کردووه و بوونه‌ته په‌نابه‌ر نه‌ڵێن 'ئه‌وه ئاشتی باڵی به‌سه‌ر وڵاته‌که‌ماندا کێشاوه' و مه‌یلی ئه‌وه‌یان تێدا درووستنه‌بێت که بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌که‌یان، ئه‌وا ئه‌و ئاشتی ئاشتییه و ئه‌و پڕۆسه راگوزه‌ره مه‌حاڵه ببنه پڕۆسه‌یه‌کی راگوزه‌ری راسته‌قینه. هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ی گه‌لی سووریا قبوڵی نه‌کات، ئێمه‌ش قبوڵی ناکه‌ین. ئێمه ئه‌وه‌ی که له‌رووی دیپلۆماسییه‌وه له کۆبوونه‌وه‌کانی جنێڤی یه‌ک و دوودا به‌رگریمان لێکردووه روون و ئاشکرایه. ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه له سووریا (قۆناغێکی) راگوزه‌ر به ئه‌سه‌ده‌وه نا، به‌ڵکو (قۆناغێکی) راگوزه‌ر که رۆیشتنی ئه‌سه‌د فه‌راهه‌م بکات پێویسته. شێوازه‌کانی رۆیشتنی ئه‌سه‌د پێویسته بیری لێبکرێته‌وه".
داودئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆکی سووریا به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند: "رووسیا له‌گه‌ڵ چوونی ئه‌سه‌د بۆ مۆسکۆ و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له سووریا، به‌شێوه‌یه‌کی روون هاوکارییه‌کانی بۆ ئه‌و رژێمه خسته‌روو. چی بڵێم، خۆزگه ماوه‌یه‌کی درێژتر له مۆسکۆ بمایه‌ته‌وه و گه‌لی سووریا نه‌ختێک پشووی بدایه. یاخود ته‌نانه‌ت بۆ هه‌تاهه‌تایه بمێنێته‌وه و پرۆسه‌ی راگوزه‌ر به‌و شێوه‌یه ده‌ستپێبکات".
- "ئاک‌پارتی کۆتایی به تاوانه بکه‌ر نادیاره‌کان هێنا"
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا نه‌یشارده‌وه که پیویسته هه‌مووان به‌وردی ئه‌و گوتاره بخوێننه‌وه که له‌وان پێشکه‌شی کرد و رایگه‌یاند: "با هه‌موو که‌سێک گوزارشته‌کانی من له‌وێ به‌وردی بخوێنێته‌وه. به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسم له جێگره‌وه‌ی ئاک‌پارتی نه‌کردووه. ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا به ئاشکرا پشتیوانی‌یان له تیرۆر ده‌کرد، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن 'ئاک‌پارتی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان'. ئامانج له‌م گوته‌یه‌م، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمهتبارکردنانهیه. یه‌کێک له سیمبوله‌کانی ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان له‌ناوچه‌که به تۆرۆسی سپی و (تاوانه) بکه‌ر نادیاره‌کان دێته‌وه یاد. ئه‌وه‌ی که ده‌مه‌وێت بیلێم ئه‌وه‌یه: ئاک‌پارتی (تاوانه) بکه‌ر نادیاره‌کانی له‌م وڵاته کۆتایی پێهێنا. ئاک‌پارتی کۆتایی به تۆرۆسه سپییه‌کان و هه‌ژموونی تیرۆر و درووست‌کردنی ناوچه‌ی جێ نفوز هێنا. وه‌ک سه‌رۆکی گشتی پارتێک که ده‌وڵه‌تی دیموکراتی یاسایی به‌هێزکردووه قسه ده‌که‌م. هه‌ڕه‌شه‌م له‌هیچ که‌سێک نه‌کردووه به‌ڵام ئه‌وه‌م گوت، که‌سانێک، باڕۆنهکانی جه‌نگ، بارۆنه‌کانی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی که پشت به‌بوونی ئه‌م باڕۆنانهی تێرۆر ده‌به‌ستن، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی له ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا به سیمبولی تۆرۆسی سپی وه‌بیرده‌هێنرێنه‌وه، ئه‌و ناوه‌ندانه‌ن که پشتیوانی له‌یه‌کتری ده‌که‌ن. بوونی یه‌کێکیان زه‌مینه بۆ گەشەسەندنی ئه‌وی دیکه‌یان خۆش ده‌کات".