Muhammet Ali Kemal
21 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2015
ئیستانبوڵ
له‌کاتێکدا حکوومه‌تی ئێران له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی ئه‌و بانگه‌شانه به‌درۆده‌خاته‌وه که باس له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاته‌که‌ی له شه‌ڕی سووریادا ده‌که‌ن، ئه‌و ئێرانییانه‌ش وه‌ک ''خۆبه‌خش'' ناوزه‌د ده‌کات که له‌پێکدادانه‌کاندا ده‌کوژرێن و هه‌واڵی کوژرانیان له مێدیادا بڵاوده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ها کارمه‌ندانی سوپای پارێزه‌رانی شۆڕش (پاسداران) که ده‌کوژرێن به ''خانه‌نشین''، ''سه‌ربازی پێشوو'' یان به ''راوێژکار'' ناویان ده‌هێنێت و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکوومه‌تی ئێران وه‌ک خۆدزینه‌وه له تۆمه‌تبارکردنی به هاوکاریکردنی رژێمی ئه‌سه‌د لێکده‌درێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئێران (ئیرنا)، له هه‌واڵێکدا که رۆژی 15ی حوزه‌یران بڵاویکردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی له سووریا کوژراون 400 که‌سه. جگه له‌و زانیارییه‌ی ئیرنا که له روونکردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌کدا نووسیویه‌تی، هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌ک له هیچ دامه‌زراوه‌یه‌کی فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی له شه‌ڕی سووریادا کوژراون که پێی ناوه‌ته ساڵی پێنجه‌مییه‌وه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ی ئیرنا باسی لێوه‌کردووه ئه‌و ئێرانییانه ناگرێته‌وه که به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی عێراقدا کردووه و گیانیان له‌ده‌ستداوه، چونکه ئیرنا ئه‌و که‌سانه وه‌ک ''شه‌هیدانی به‌رگری له مه‌زاری حه‌زره‌تی زه‌ینه‌ب'' ناوده‌بات. ئه‌م مه‌زاره‌ش له دیمه‌شقه. مێدیای ئێرانی بۆ ئه‌و ئێرانییانه‌ی له عێراق گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن ناوی ''شه‌هیدانی به‌رگری له مه‌زاره‌کانی ئیمامه‌ین'' به‌کارده‌هێنێت.
- ژمارەی ته‌واوه‌تی لای ''دامه‌زراوه‌ی پاراستنی به‌هاکانی به‌رگری سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا''یه
ژماره‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و ئێرانییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران کوژراون ته‌نها له "دامه‌زراوه‌ی پاراستنی به‌هاکانی به‌رگری سه‌ر به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌رکانی سوپا'' بوونی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م دامه‌زراوه‌یه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێکی ئینته‌رنێته، که‌چی تا ئه‌مڕۆ خۆی به‌دوور گرتووه له بڵاوکردنه‌وه‌ی راپۆڕتێک سه‌باره‌ت به‌و ئێرانییانه‌ی له سووریا کوژراون. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و ئێرانییانه‌ی له سووریا کوژراون له مێدیای فه‌رمیدا هیچ باسێک ناکرێت، به‌ڵام نزیکه‌ی هه‌موو رۆژێک یان له‌و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵییانه‌ی که زۆر نه‌ناسراون یان له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زانیاری سه‌باره‌ت به مه‌راسیمی ناشتنی ئه‌و که‌سانه بڵاوده‌کرێته‌وه. ئاژانسی ئانادۆڵو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی له مێدیای ئێرانی و ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌دا کردووه که باسکران، ناوی 300 کارمه‌ندی سوپای پاسدارانی ده‌ستکه‌وتووه که له سووریا‌ن و له ئێرانی، پاکستانی و ئه‌فغانی پێکدێن هێزێکی سه‌ربازییان پێکهێناوه و 26 که‌سیان کارمه‌ندی پله باڵان.
- ئێران له چه‌نگی نێو سووریادا 26 کارمه‌ندی پله باڵای له‌ده‌ستداوه
له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا نه‌ک ته‌نها زیانه‌کانی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئیران له سووریا به‌ڵکو هاوکات پله‌ی سه‌ربازی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی که کوژراون بوویه مایه‌ی سه‌رنج.
قوربانییه‌کانی ئێران له سووریا تا دێت قورس‌تر ده‌بن و تا ئه‌مڕۆ 26 کارمه‌ندی پله باڵای ئێران له‌و وڵاته گیانیان له‌ده‌ستداوه که 8یان ژه‌نه‌ڕاڵن.
له‌نێو فه‌رمانده باڵاکانی پارێزه‌رانی شۆڕشدا که له سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه هه‌ریه‌ک له ئیسماعیل حه‌یده‌ری، حه‌سه‌ن شاته‌ری، عه‌بدوڵڵا ئیسکه‌نده‌ری، جه‌بار دهریساوی، موحه‌مه‌د جه‌مالی، حه‌مید ته‌باته‌بایی میهر، ئه‌میر ره‌زا عه‌لیزاده، دادوڵڵا شه‌یبانی، عه‌باس عه‌بدوڵڵاهی، ره‌زا حوسه‌ینی موقه‌ده‌م، موحه‌مه‌د عه‌لی ئهڵڵاهدادی بوونیان هه‌یه.