Meltem Öztürk
30 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 31 تشرینی یەکەم 2019
ئەنقەرە ـ AA
سەرۆكايەتى پەرلەمانى توركيا ياداشتنامەى رەتكردنەوە و حووكمى پووچهڵیی بۆ بڕيارەكەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمريكا، پەسەندكرد.
جێگرى سەرۆكى پەرلەمانى توركيا، سورەيیا سەعدى بيلگيچ، ياداشتنامە ئيمزاكراوەكەى سەرۆكى پەرلەمانى توركيا، موستەفا شەنتۆپى خوێندەوە و پاشان خستييە دەنگدانەوە.
لە یاداشتنامە فەرمییەکەی پەرلەمانی تورکیادا ھاتووە: "خاوەندارێتیکردن لە تێزگەلی ژمارەیەک ناوەندی پەیوەست بەناو جینۆسایدی ئەرمەنی کە ئەنجوومەنی نوێنەران کردوویەتییە رۆژەڤ و سەرەڕای ناڕەزایەتیی ئەندامانی خاوەن عەقڵ و ویژدانی ئەنجوومەنەکە، کراوەتە بڕیار، وەک پەرلەمان بە داخەوە سەرکۆنەی دەکەین و رەتی دەکەینەوە".
لە ياداشتنامەكەدا باس لە هەوڵەكانى ساڵانى رابردووى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمريكا كراوە بەڵام دەنگدانەكانى پێشووتر بەم شێوە دوژمنانەیهى ئێستا رەنگى نەداوەتەوە.
ياداشتنامەكەى پەرلەمانى توركيا، جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە لەم ماوەيەدا بەڵگە مێژوويیەكان نەگۆڕاوە بەڵكو ئەو هزرە سياسييانە گۆڕاون كە لەناو بەرژەوەندیى تەسكدا خنكاون و ئەو بڕيارەى بە لەكەداركردنى مێژوو ناوبرد.
هەروەها ياداشتنامەكە دووپاتيكردووەتهوە كە توركيا بۆ بەرگريیكردن لەو جۆرە تۆمەتانە هەموو كات ئەرشيڤەكانى بەڕووى مێژوونووساندا كردووهتەوە.
ياداشتنامەكە ئەمانەى لە خۆگرتبوو:
"بەداخەوە ئەم بڕيارەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى ئەمريكا لە دژى بەندايەتیى نييە، لەسەر جاڕنامهی مافى مرۆڤ نييە، بە پێچەوانەوە كار بۆ بەندايەتیى، داگيركاریى، بەرەژەوەندیى، بەرەو ئاراستەى سياسەتى ئيمپرياليست دەكات. خاوەندارێتییکردن لە تێزگەلی ژمارەیەک ناوەندی پەیوەست بەناو جینۆسایدی ئەرمەنی کە ئەنجوومەنی نوێنەران کردوویەتییە رۆژەڤ و سەرەڕای ناڕەزایەتیی ئەندامانی خاوەن عەقڵ و ویژدانی ئەنجوومەنەکە، کراوەتە بڕیار، وەک پەرلەمان بە داخەوە سەرکۆنەی دەکەین و رەتی دەکەینەوە. بریارەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەرێگەی ھەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا، لە دیدی ئێمە تەنھا ھەوڵدانە بۆ شانتاژکردن (ئیبتیزازكردن). تورکیا ھیچ کاتێک ملی بۆ شانتاژ کەچ نەکردووە، رەتکردنەوەی ئەم بڕیارەش بە یەک دەستیی و بە توندیی بە خاوەنەکانی ئەو سیاسەتە پەیوەندیدارە دەگەیەنین".