Abdullah Shukur
11 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2015
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، ئەحمەد داودئۆغڵو لە ئەکاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆِری کۆمەڵایەتی ئینستگرام، رایگەیاند کە تورکیا ھەمیشە بۆ ئاسوودەیی و یەکریزی عێراق ھەوڵی داوە، لەوە بەدواوەش بەردەوام دەبن.
داودئۆغڵو وێنەی راوێژکاری میت ، ھاکان فیدان و راوێژکاری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، فەرەیدون سینیرلیئۆغڵو لە ئینیستیگرام بڵاوکردەوە لەکاتی پێدانی زانیاری بەخۆی لەبارەی کۆبوونەوەکانی عێراق.
داودئۆغڵو گوتیشی: " زانیاریم لەبارەی کۆبوونەوەکانی عێراق لە ھەردوو نێردراوەکەمان وەرگرت، ئێمە ھەمیشە بۆ ئاسوودەیی و یەکریزی عێراق ھەوڵمان داوە، لەوە بەدواوەش بەردەوام دەبین".