Semra Orkan,Abdullah Shukur
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 20 نیسان 2019
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھیوای خواست کە شەوی بەرات ببێتە مایەی خێر و رزگاری بۆ گشت گەلی تورکیا و جیھانی ئیسلام و مرۆڤایەتی.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بە بۆنەی شەوی بەرات بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەدا ھاتووە: "ھیوادەخوازم شەوی بەرات وەک مژدەبەخشی مانگی رەمەزانی پیرۆز و بڵابوونەوەی بەخشندەیی خوا لە ئاسمان و زەوی، ببێتە مایەی خێر و رزگاری بۆ گشت گەلی تورکیا و جیھانی ئیسلام و مرۆڤایەتی".