Muhammed Ali Toruntay
20 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكرده‌وه له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا له‌سه‌ر هێڵی سنووریی نێوان توركیا-عێراق، له پێكدادانێكدا كه له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هاتووه‌ته ئاراوه، چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌كان له وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كه له‌سه‌ر هێلی سنووریی نێوان توركیا-عێراق درێژه‌یان هه‌یه، دوێنێ پێكدادان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هاتووه‌ته ئاراوه.
باس لهوهشكراوه له ئه‌نجامی پێكدادانهكهدا چوار سه‌رباز گیانیان له‌ده‌ستداوه و شه‌شی دیكه‌یان برینداربوون و دووان له‌و چوار سه‌ربازه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه به برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌ڵام نه‌توانراوه گیانیان رزگاربكرێت.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه تیرۆریستان له رێگه‌ی هێرشی ئاسمانیی ئامڕازه‌كانی ئاگربارانكردنهوه، خراونه‌ته ژێر هێرشی چڕه‌وه و ئۆپه‌راسیۆنه‌كان له ناوچه‌كه درێژه‌یان هه‌یه.