Tevfik Durul,Yusuf Özcan
15 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 16 ئەیلوول 2020
ئەسینا - AA
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر تورکیا هەنگاو بنێت ئەوا ئامادەی خێرا دەستپێکردنی گفتوگۆی وردن بۆ دیاریکردنی مەوداکانی دەسەڵاتی دەریایی.
دوای کۆبوونەوەی کیریاکۆس میتسۆتاکیس لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا، چارلێس میشێل کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەش سازکرا.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس باسی لە گرنگیی دەریای ناوەڕاست کرد بۆ ئاسایشی هەموو ئەورووپا و بانگەشەی ئەوەی کرد کە وڵاتەکەی کراوەیە بەڕووی دیالۆگدا لەو بارەیەوە.
کیریاکۆس میتسۆتاکیس جەختی لەسەر ئەوە کردەوە لە سەردەمێکدان کە هەستیارە بۆ هەموو دەریای ناوەڕاست و بانگەشەی ئەوەی کرد کە لەو قەیرانەی لەگەڵ تورکیادا رووبەڕووی بوونەتەوە نەک تەنها یۆنان بەڵکو جیۆپۆلۆتیکی یەکێتیی ئەورووپا و بەرژەوەندیە ستراتیجییەکانی لەژێر هەڕەشەدان.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان، کیریاکۆس میتسۆتاکیس باسی لە چارەسەری کێشەکان کرد بە رێگای دیالۆگ لەگەڵ ئەنقەرەدا و گوتی: ''هەرکاتێک هەنگاوی بەرجەستەمان لە تورکیا بینی ئەوا ئامادەی خێرا دەستپێکردنی گفتوگۆی وردین بۆ (دیاریکردنی مەوداکانی دەسەڵاتی دەریایی) لەبارەی تاکە ناکۆکی نێوانمان''.