Sinan Uslu
06 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئەنجامدا.
لە پەیوەنديی تەلەفۆنی نێوان ئەردۆغان و پوتین، باس لە گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ غوتهی رۆژههڵات و کۆتایی هێنان بە توندوتیژییەکانی ئێستای سووریا کرا.
هەروەها جەختکرایەوە لەوەی کە وڵاتانی تورکیا، رووسیا و ئێران هەوڵێکی جددی بدەن بۆ ئەوەی بڕیاری ئاگربەستی غوتهی رۆژهەڵات کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڕیاری لێوەدرا جێبەجێ بکرێت.