Hakan Çopur
19 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
- لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا باس لە دوایین پێشهاتەکانی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ژمارەیەک بابەتی دیکە کرا.
- ئۆباما و ئەردۆغان تاوتوێی دۆخی ئێستای سووریایان کردووە و هاوڕابوون لەسەر لاوازکردن و لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و نەهێشتنی توانای ئەنجامدانی هێرش لەلایەن رێکخراوەکەوە لە هەریەک لە تورکیا و ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و بۆ ئەو مەبەستەش جەختیان لە کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان کردووەتەوە.
- سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆبامارایگەیاندووە ئەوان گرنگیی بە سەقامگیری و ئاسایش لە تورکیا دەدەن کە یەکێکە لە وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ.
کۆشکی سپی لە رێگەی روونکردنەوەیەکی نووسراوەوە رایگەیاند پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا ئەنجام دراوە.
لە روونکردنەوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما و سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا باس لە بابەتەکانی دوایین پێشهاتەکانی سووریا، بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و ژمارەیەک بابەتی دیکە کراوە.
لە پەیوەندییەکەیاندا ئۆباما و ئەردۆغان تاوتوێی دۆخی ئێستای سووریایان کردووە و هاوڕابوون لەسەر لاوازکردن و لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و نەهێشتنی توانای ئەنجامدانی هێرش لەلایەن رێکخراوەکەوە لە هەریەک لە تورکیا و ئەورووپا و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە و بۆ ئەو مەبەستەش جەختیان لە کاری هاوبەشی نێوان لایەنەکان کردووەتەوە.
ئەمە جگە لەوەی هەردوولا لە پەیوەندییەکەی نێوانیاندا ئاماژەیان بە گرنگیی هاریکاریی نێودەوڵەتی کردووە سەبارەت بە دەستەبەرکردنی درێژەدان بە رێککەوتنی وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکان و چوون بەرەو قۆناغی راگوزەری سیاسی، لەپاڵ ئەمەشدا جەختیان لەسەر بەهێزکردنی هاریکارییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە و هەموو رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکە کردەوە.
لە روونکردنەوەکەی کۆشکی سپی ئاماژە بەوەشکراوە سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما رایگەیاندووە ئەوان گرنگیی بە سەقامگیری و ئاسایش لە تورکیا دەدەن کە یەکێکە لە وڵاتانی هاوپەیمانیی ناتۆ.