Fahrettin İbrahim
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین ئەنجام دا.
بە پێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەتی نێوان ئەردۆغان و پوتین، پرسە هاوبەشەکانی نێوان دوو لایەن و هەروەها پرسەکانی لیبیا، سووریا هەڵسەنگێندرا.
بە پێی ئەم راگەیەندراوە هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ئەردۆغان-پوتین دا، هەردوو لا کۆک بوون لەسەر بەردەوامیدان بە هاریکاری لە نزیکەوە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاستانا بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا.