Fahrettin İbrahim
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، تیرۆریستێکی داواکراوی ئەو وڵاتە کە ئەندام بووە لە رێکخراوی MLKP (پارتی مارکسیست لێنێنیست کۆمۆنیست) دەستگیر کراوە.
بە پێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، تیرۆریستێکی داواکراوی ئەو وڵاتە کە لە دادگاکانی تورکیا سزای هەتاهەتایی بۆ دەرکراوە، دەستگیر کراوە.
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندووە، ئەم کەسە ناوی عەزیمەت جەیهان بووە و لە شارۆچکەی کەشان-ی سەر بە پارێزگای ئەدیرنە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی ئەمنیدا دەستگیر کراوە.
جەیهان ئەندام بووە لە رێکخراوی MLKP (پارتی مارکسیست لێنێنیست کۆمۆنیست) و بۆ دەستگیرکردنیشی حکوومەتی تورکیا بری 1 ملیۆن و 500 هەزار لیرە خەڵاتی دیارکردبوو.