Rewa Mahmood Hasan
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ئیبراهیم کاڵن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا جۆن بۆڵتن ئەنجام دا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کراوە لەسەر پرسەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان، سیستەمی بەرگری ئێس-٤٠٠ و پرۆگرامی ئێف-٣٥ و پێشهاتەکانی لیبیا.
بەجیا لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پرسی دیاریکردنی کاتی سەردانی سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ تورکیا تاوتوێ کراوە.