Ferdi Türkten,Rewa Mahmood Hasan
30 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2019
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "وەک وڵاتێک کە بەرەنگاری کودەتاکان بۆتەوە و چەندین ئەنجامی خراپی کودەتای بینیوە، ئیدانەی هەوڵە کودەتاییەکەی ڤێنیزوێلا دەکەین. هەموو جیهان ناچارن کە رێز لە بڕیاری دیموکراتیانەی گەلی ڤێنزوێلا بگرن".
ئەردۆغان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی سەبارەت بە پێشهاتەکانی ڤێنیزوێلا بڵاو کردەوە و تێیدا ئیدانەی هەوڵە کودەتاییەکەی ئەو وڵاتەی کردووە.
ئەردۆغان دەڵێت، "لە ڤێنیزوێلا کە گەل دەسەڵاتدارەو سەرۆک لەرێی هەڵبژاردنەوە هاتۆتە سەر حوکم، ئەوانەی لە هەوڵی دانانی حاکمێکی کۆڵۆنیاڵ-ی ( فەڕمانڕەوای دانراو لە ئیمپراتۆریەتی رۆمانیدا) مۆدێرندان لە ڤێنیزوێلا، دەبێت بزانن کە تەنیا رێگەی دیموکراسییە دەتوانێت ئەوە دیاری بکات کە چۆن وڵاتێک بەڕێوەدەبرێت. سندووق بنەمایە بۆ دیموکراسی. وەک وڵاتێک کە بەرەنگاری کودەتاکان بۆتەوە و چەندین ئەنجامی خراپی کودەتای بینیوە، ئیدانەی هەوڵە کودەتاییەکەی ڤێنیزوێلا دەکەین. هەموو جیهان ناچارن کە رێز لە بڕیاری دیموکراتیانەی گەلی ڤێنزوێلا بگرن".