Yasemin Kalyoncuoğlu
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2018
ئەنقەرە - AA
سوپای تورکیا رایگەیاند کە فرۆکە جەنگییەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخواز لە ناوچەی سیناس-ھەفتانین لە باکووری عێراق ئەنجام دا کە لە ئامادەکارییدابوون بۆ ھێرشکردن".
بە پێی ئەو راگەیەنراوەی کە لە سوپای تورکیا بڵاوکراوەتەوە: "سوپای تورکیا لە ١٣ی شوباتی ٢٠١٨ ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی بۆ سەر چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی جوداخوازلە ناوچەی سیناس-ھەفتانین لە باکووری عێراق ئەنجامدا و لە ئاکامدا ١٦ پێگەی سەر بەو رێکخراوە کە لە حەشارگە و جبەخانە پێکدێت، خاپوور کران".
ئەو فڕۆکانەی کە بەشداریان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کردبوو، بە سەلامەتی گەڕانەوە بنکە سەربازییەکانیان.