Ömer Faruk Yıldız,Muhammet Ali Kemal
30 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
بانكۆك - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو سه‌باره‌ت به كڕینی سیستمی S-400 له رووسیا، رایگه‌یاند "S-400ه‌كان هیچ گرفتێك بۆ ناتۆ سازناكات. توركیا له زۆر بواردا رۆڵی له چالاكییه‌كانی ناتۆدا هه‌یه".
له په‌راوێزی ٥٢یهمین كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی وڵاتانی باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا (ئاسیان) له بانكۆك، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ كۆبوویه‌وه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كه وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانه رووسه‌كانی دایه‌وه و روونكردنه‌وه‌ی دا سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسیی شه‌ڕی ناوخۆ له سووریا، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له مانگی ئابدا له نورسوڵتان ئه‌نجامده‌درێت و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ناتۆ.
چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد له كۆبوونه‌وه‌كانی یەک و دووی ئابدا كه له نورسوڵتان به‌ڕێوه‌ده‌چن، پرسه هه‌ستیاره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن و گوتی: "پێویسته هێمنیی بپارێزین و زیاتر بایه‌خ به پرۆسه‌ی سیاسیی بده‌ین. دانوستان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووریش ده‌كه‌ین. به مه‌به‌ستی راگه‌یاندنی دامه‌زراندنی لیژنه‌كه پێكه‌وه كارده‌كه‌ین".
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به بوونی یان نه‌بوونی گرفت له په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان توركیا و ناتۆدا، له‌دوای كڕینی S-400 له رووسیا، رایگه‌یاند "گرفتمان له‌گه‌ڵ ناتۆدا نییه. وه‌ك ئه‌وه‌ش كه له روونكردنه‌وه‌كانی سكرتێری گشتیی و جێگره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به S-400 دیاره، S-400ه‌كان هیچ گرفتێك بۆ ناتۆ سازناكات. ئه‌م پرسه له هیچ لووتكه‌یه‌كی ناتۆدا نه‌خراوه‌ته به‌رباس".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بابه‌تی كڕینی S-400 زیاتر له پهیوهندییهكای توركیا-ناتۆ، په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا-ئه‌مریكا.