Yusuf Aydın Deniz
16 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی لووتكه‌ی كه‌مینه موسڵمانه‌كانی جیهان وتارێكی پێشكه‌شكرد.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتی: "جیهانی خۆرئاوا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دژایهتییكردنی ئیسلامه‌وه ئایدۆلۆجیا و شێوازی ژیانی خۆی پته‌و بكات. ده‌یه‌وێت به‌هێزی بكات. هه‌وڵده‌درێت ئایینی ئیسلام كه تاكه ئایینه وه‌ڵامگۆی داڕمانهكانی مرۆڤی مۆدێرن بێت له به‌ره‌نجامی پرۆژه‌یه‌كدا له رێگه‌ی تیرۆریستانه‌وه، ناشرین و له‌كه‌دار بكرێت. ئه‌مانه پرۆژه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی قۆناغی دوایین. له رێگه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دووپاتیکردەوە کە ئه‌ركی موسڵمانان ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كاندا كۆڵنه‌ده‌ن و گوتی: "له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و تابلۆیه‌ی كه تادێت خراپتر ده‌بێت، ئه‌ركی ئێمه وه‌ك موسڵمانان، دیاره. ئێمه هه‌رگیز له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كاندا هه‌ڵه ناكه‌ین و ناچینه‌وه قاوغه‌كه‌ی خۆمان. موسڵمانان كێشه‌یان له ئاشتی و ژیان له‌گه‌ڵ شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كانی دیكه‌دا نییه. به درێژایی مێژووش ئه‌و كێشه‌یه‌یان نه‌بووه".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختیكرده‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته دووفاقهییهدا كه گیان و خوێنی موسڵمانان ده‌كاته ئامانج، پێویسته لهمهیداندابن و گوتی:
"جیهانی خۆرئاوا ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دژایهتییكردنی ئیسلامه‌وه ئایدۆلۆجیا و شێوازی ژیانی خۆی پته‌و بكات. ده‌یه‌وێت به‌هێزی بكات. هه‌وڵده‌درێت ئایینی ئیسلام كه تاكه ئایینه وه‌ڵامگۆی داڕمانهكانی مرۆڤی مۆدێرن بێت له به‌ره‌نجامی پرۆژه‌یه‌كدا له رێگه‌ی تیرۆریستانه‌وه، ناشرین و له‌كه‌دار بكرێت. ئه‌مانه پرۆژه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی قۆناغی دوایین. له رێگه‌ی ئه‌مانه‌وه ئه‌مه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن".