تورکیا.. دەستگیرکردنی ٢٤ گومانلێکراوی داعش
توانرا ٢٤ گۆمانلێکراو لە کۆی ئەو ٢٨ گومانلێکراوەکەی داعش دەستگیر بکرێن کە لە لایەن داواکاری گشتی کۆماریی ئەنقەرەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو.
Ankara
ئەنقەرە - AA
توانرا ٢٤ گۆمانلێکراو لە کۆی ئەو ٢٨ گومانلێکراوەکەی داعش دەستگیر بکرێن کە لە لایەن داواکاری گشتی کۆماریی ئەنقەرەوە بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە ئاژانسی ئانادۆڵو لە بەرپرسانی پۆلیس وەریگرتووە، داواکاری گشتی کۆماریی ئەنقەرە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ٢٨ گومانلێکراو بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش دەرکردووە.
دوای دەرکردنی بڕیارەکە، تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامدا کە لە میانیدا، ٢٤ گومانلێکراویان دەستگیر کرد.
هاوکات لە میانی گەڕان و پشکنینی شوێنی خۆحەشاردانی ئەو گومانلێکراوانە، دەستبەسەر ژمارەیەکی زۆری بەڵگەی پەیوەندیدار بەو رێکخراوە گیراوە.
گرتنەبەری رێککاری یاسایی لەبارەی ئەو گومانلێکراوانە بەردەوامە.