Zana Natık Kerem
13 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2018
كوێت ــ AA
وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە میانی سەردانەكەی بۆ كوێت لەگەڵ هاوتا كوێیتییەكەی، سەباح خالید حەمەد سەباح كۆبوویەوە.
ئاژانسی هەواڵیی KUNA بڵاوی كردەوە لە كۆبوونەوەكەدا، دوایین پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان، هەروەها پتەوتركردنی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان توركیا و كوێت باسی لێوەكراوە.
بڵاویشیکردووەتەوە لە میانی كۆبوونەوەكەدا، مەولود چاوشئۆغڵو و سەباح خالید حەمەد سەباح لە بارەی پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان كە جێگەی بایەخ و گرنگی هەردوو وڵاتن گفتوگۆیان كردووە و جەختیانکردووەتەوە لەسەر پتەوتركردنی هاوكارییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات لە سەرجەم ئاستەكاندا.
ئێوارەی دوێنێ دووشەممە وەزیری دەرەوەی توركیا، مەولود چاوشئۆغڵو بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ دووبارە ئاوەدانكردنەوەی عێراق، گەیشتە كوێت.