Ecenur Çolak,Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
24 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو سەبارەت بە دوایین پێشهاتەکانی ڤێنیزوێلا، رایگەیاند "بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەمریکا بە بەردەوامیی دەستیان لە کاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا وەرداوە".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو لە کەناڵی "ئا هابەر" روونکردنەوەی لەبارەی بابەتەکانی رۆژەڤەوە دا و جەختی لەوەکردەوە تورکیا دژی پەراوێزخستن، کەنارگیرکردن و دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی وڵاتان، هەروەها رایگەیاند:
"بەداخەوە لە ماوەی رابردوودا بەتایبەت ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئەمریکا بە بەردەوامیی دەستیان لە کاروباری ناوخۆی ڤێنیزوێلا وەرداوە".
چاوش‌ئۆغڵو جەختی لەوەکردەوە، ڤێنیزوێلا لە رووی سامانە سرووشتییەکانەوە یەکێکە لە دەوڵەمەندترین وڵاتانی جیهان، بەڵام تا ئەمڕۆ دواکەوتووە لەوەی ئەو دەوڵەمەندییانە بەکاربهێنێت.
تیشکی خستەسەر ئەوەش کە پێشهاتەکانی ئێستای ڤێنیزوێلا مایەی نیگەرانیین و تورکیا لەم دۆخە سەختەدا ئامادەیی ئەوەی تیادایە پشتیوانیی لە ئابووریی ئەو وڵاتە بکات.
چاوش‌ئۆغڵو رایگه‌یاند "به‌ڵام ئێستا سه‌رۆكێك هه‌یه كه به هه‌ڵبژاردن چۆته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان خۆی وه‌ك دیفاكتۆ به سه‌رۆك راده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌وه ره‌وشێكی زۆر نامۆیه. واتا لێره‌دا دیاره كه سه‌رۆك چۆن ده‌بێت. هه‌ندێ له وڵاتان دانیان پێدا ناوه. ئێستا ره‌نگه ئه‌وه ببێته بناغه‌ی پشێویه‌ك".
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو باسی له‌وه كرد كه سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڤێنیزوێلا، نیكۆلاس مادورۆ ئه‌نجامداوه و زانیاری لێوه‌رگرتووه له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كان و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتیوانی به‌هێزی توركیا كرده‌وه بۆ دیموكراسیی.
گوتیشی: "پشتیوان به‌خوا ڤێنیزوێلا به‌ئارامی، ئاشتیی ناوخۆی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و ئه‌م قۆناغه تێده‌په‌ڕێنێت. به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌نگه پێشهاتانێكی ترسناك روو بده‌ن. نیگه‌رانیشین له‌وه. وه‌ك توركیا هه‌وڵی ئه‌نجامیدانی ئەوه ده‌ده‌ین كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شانمان".