Muhammet Ali Kemal
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2016
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی نێو سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیاوە دەستکەوتوون، ئاماژە بەوە دەکرێت لەکاتی بەڕێوەچوونی لووتکەی ئاسایشی ئەتۆمییدا بەپێی رەخسانی کات، ئۆباما و ئەردۆغان کۆبوونەوەیەکی دووقۆڵی ئەنجام دەدەن.
سەرچاوەکان باسیان لەوەشکردووە، سەردانەکەی ئەردۆغان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی نییە بەڵکو بەمەبەستی بەشداریکردنە لە لووتکەیەکدا کە لایەنێکی نێودەوڵەتیی هەیە.
جەخت لەوەشکراوەتەوە کە ئەردۆغان لەسەر بانگێشتی ئۆباما بەشداریی لە لووتکەکەدا کردووە و بە درێژایی لووتکەکە سەرکردەکان پێکەوە دەبن، هەر بۆیە چاوەڕوان دەکرێت بەپێی رەخسانی کات کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجام بدەن.
لەلایەکی دیکەوە گوتەبێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنست لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بۆ ئەوە دا ئۆباما تا ئەوکاتەی ئەردۆغان لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە لووتکەی ئاسایشی ئەتۆمییدا لە واشنتۆن، هەردوو سەرکردەکە چاویان بە یەکتری دەکەوێت.