Mohammed Baqi Hussein
31 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له باڵیۆزخانه‌ی توركیا له واشنتۆن پێشوازیی له جۆن كیری كرد و چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یان به داخراوی به‌ڕووی چاوی كامێراكاندا، ماوی 45 خوله‌كی خایاند.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری وزه و سهرچاوهسرووشتییهكان بێرات ئاڵبایراك، راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه فه‌ره‌یدوون سینیرلیئۆغڵو، راوێژكاری میت هاكان فیدان و باڵیۆزی توركیا له واشنتۆن سهرداركڵچ ئاماده بوون و له شاندی ئه‌مریكاش نوێنه‌ری تایبه‌تی ئۆباما بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش برێت ماكگۆرك و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڤیكتۆریا نولاند به‌شداری چاوپێكه‌وتنه‌كه بوون.