Soner Kılınç
09 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
لەدوای تەواوبوونی ئەو ئۆپەراسیۆنەی لە شرنەخ لە دژی چەکدارانی پەکەکە دەستی پێ کردبوو، هێزی ئەمنی بەردەوامن لە پڕۆسەکانی گەڕان و پشکنین لە ناوەندی شارەکە و لەو چوارچێوەیەشدا شەش بۆمبی دەستکردیان پووچەڵ کردەوە کە چەکدارەکان لە گۆڕستانێک چاندبوویان.
ئەو ئۆپەراسیۆنەی لەلایەن سوپای تورکیا و هێزی ئەمنییەوە بەمەبەستی دەستگیرکردنی چەکدارانی پەکەکە لە ناوەندی شرنەخ، پڕکردنەوەی چاڵەکان و هەڵگرتنی بەربەستەکان، پووچەڵکردنەوەی بۆمبە چێنراوەکان و گێڕانەوەی ئاسایشی سەر و ماڵی هاووڵاتییان لە رۆژی ١٤ی ئازاردا دەستی پێ کردبوو، لە رۆژی ٨٢هەمینیدا کۆتایی هات و لەدوای ئەوەشەوە هێزی ئەمنی بەردەوامن لە گەڕان و پشکنین لە شارەکەدا.