Mohammed Baqi Hussein
21 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2016
پارێزگاری عه‌نتاب، عه‌لی یه‌رلیكایا: "په‌لامارێكی تیرۆریستی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریی له گه‌ڕه‌كی بهیباخچهی ناوچه‌ی شاهینبه‌ی كرده ئامانج. له‌و په‌لاماره‌دا 30 هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدا و 94ی دیكه‌ش بریندار بوون".
یه‌رلیكایا لهڕوونكردنهوهیهكی نووسراودا رایگه‌یاندووە، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له په‌لاماره‌كه‌ی عه‌نتابدا گیانیان له‌ده‌ستداوه، بۆ 30 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه و 94 كه‌سیش بریندار بوون.
ناوبراو له روونكردنه‌وه‌كه‌یدا به‌توندی ئیدانه‌ی په‌لاماره‌كه و ئه‌نجامده‌رانی كردووه و نووسیویه‌تی: "په‌لامارێكی تیرۆریستی ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیریی له گه‌ڕه‌كی بهیباخچهی ناوچه‌ی شاهینبه‌ی كرده ئامانج. له‌و په‌لاماره‌دا تا ئێستا 30 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستداوە و 94ی دیكه‌ش بریندار بوون. ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و په‌لاماره له‌به‌رده‌م دادپه‌روه‌ریی كۆماری توركیادا به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن. داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه دەکەین و هیوای چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".