Hamit Hüseyin
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2017
ئەلعەزیز- AA
لە ئەنجامی پێکدادانی پاسێک و بارھەڵگرێک لە شارۆچکەی کاراکۆچانی سەربە پارێزگای ئەلعەزیز، بە پێی ئامارەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ی دیکەش برینداربوون.
بە پێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، پاسەکە لەسەر رێگەی سەرەکی ئەلعەزیز-بینگۆل لە پشتەوە خۆی کێشاوە بە بارھەڵگرێکدا کە شیشی بارکردووە.
بە پێی ئامارە بەراییەکانیش لە ئەنجامی رووداوەکەدا، دوو لە سەرنشینانی پاسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ سەرنشینی دیکەش برینداربوون.
ھاوکات تیمەکانی تەندروستی بریندارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانەکانی شارەکە کرد و تیمەکانی جەندرمەش رێوشوێنی ئەمنییان لە شوێنی رووداوەکە گرتەبەر.