پەرلەمانی تورکیا
ئۆکتای ڤوراڵ جێگری فراکسیۆنی مەھەپە لە کۆبوونەوەیەکدا رایگەیاند " ئیتر شاراوە نییە کە ئەردۆغان ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو ئەوە دەچێ وڵاتەکەمان پارچە بکات و کوردستان دروست بکا، میللەتەکەمان پارچە بکات و میللەتی کورد لەناویدا دروست بکا، ھێزی دەوڵەت بداتە کوردستانێکی ئۆتۆنۆم و دواتر کوردستانێکی یەکگرتوو ساز بکا."
ڤوراڵ گوتی "ئیتر فیتنە لە نێوانمان و لەسەر سەرمانە. ئەمڕۆ میللەتی تورک، وڵاتی تورک، یەکێتی و یەکپارچەییمان لە ژێر ھەڕەشەی بۆچوونی رەجەب تەیب ئەردۆغِاندایە. ھەر کە ھەنگاوێک دەنێ ئەم بیروبۆچونە داگیرکارانەیەی ئاشکرا دەبێ."
ڤوراڵ ھەروەھا گوتی "سەرۆکوەزیر ئەردۆغان ئەو دەسەڵاتەی لەلایەن گەلەوە پێی دراوە خراپ بەکاردێنێ، کەسانیتر ئەردۆغان بەڕێوە دەبەن، ئەردۆغان بەو بەرنامە ئابڕوبەرەی دیاربەکر، شانۆیەکی بەڕێوە برد. لەو گۆرەپانە ئاڵای کوردستان ھەبوو، لەو گۆرەپانەدا بوێریی ئەوەی بەخۆی دا بەم جوگرافیایە بڵێیت کوردستان."
گوتیشی "ئەردۆغان بە تەمای دروستکردنی کوردستانی چوارپارچەییە، لەگەڵ ئۆجالان و بارزانی لە بەرەدایە و لە بەرامبەر میللەتی تورک دەستی بە شەڕ کردوە."
ھەروەھا ئاماژەی بە نامەکەی ئۆجالان کرد کە بۆ بارزانی ناردبوو گوتی" ئۆجالان لە نامەکەیدا بە بارزانی دەڵێ من تۆ وەکو سەرۆکی ھەر چوار پارچەی کوردستان دەبینم، ئەردۆغانیش بە تەمایە ئەم خەیاڵە بکات بە راستی."