Ali İhsan Çam
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2022
ئانتاڵیا -AA
کۆبوونەوەی سێقۆڵی وەزیرانی دەرەوەی رووسیا-ئۆکراینا-تورکیا لە میانی كۆڕبهندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا کە بە نێوەندگیری تورکیا بەڕێوە دەچێت، دەستی پێ کرد.
کۆبوونەوەکە کە لە هوتێلی "Regnum Carya Otel" لە ئانتاڵیا بەڕێوە دەچێت، کاتژمێر ١١:٢٥ بەکاتی تورکیا دەستی پێ کرد.
رووسیا لە ٢٤ی شوبات هێرشێکی سەربازیی بەرفراوانی بۆسەر خاکی ئۆکراینا دەست پێ کردبوو، بەهۆی بەردەوامی پێکدادانەکان نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتی مەدەنیی ئۆکرانیا بەرەو وڵاتانی هاوسێ ئاوارەبوون.
پێشتر بە مەبەستی راگرتنی شەڕی رووسیا-ئۆکراینا دانوستانێکی سێ خولی لە بێلارووس ئەنجامدرابوو، بەڵام ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو.
لە دوا کۆبوونەوەکاندا رووسیا بۆ گواستنەوەی مەدەنییەکان ئاگربەستی کاتیی لە پێنج شاری ئۆکراینا راگەیاندبوو.
تورکیا هەر لە دەستپێکی گرژی و ئاڵۆزییەکانەوە پێشنیازی نێوەندگیربوونی خۆی بۆ رووسیا و ئۆکراینا کردبوو بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەڕێگای دیالۆگ.
لە ئەنجامدا هەردوو وڵات ئامادەیی خۆیان نیشان دا کە لەڕێگەی بەشداری پێ کردنی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتەکانیان بە نێوەندگیری تورکیا لە كۆڕبهندی دیپلۆماتی ئانتاڵیا لە تورکیا کۆببنەوە.