Serhat Zafer
10 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2022
سێواس - AA
لە ئاکامی وەرگەڕانی پاسێک لە شارۆچکەی کانگاڵ سەربە پارێزگای سێواس، ٢٠ کەس برینداربوون کە برینی چواریان سەختە.
پاسەکە لە پارێزگای زۆنگوڵداک-ەوە بەرەو باتمان کەوتووەتەڕێ و لەسەر رێگای سەرەکی نێوان سێواس-ماڵاتیا، وەرگەڕاوە.
دوای رووداوەکە تیمەکانی تەندروستی و هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و بریندارەکان گواستراوەوە نەخۆشخانەکانی سێواس و ماڵاتیا.
تا ئیستاش رەوشی تەندروستی چوار لە بریندارەکان ناجێگیرە.