Sangar Hamad Azeez
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2018
واشنتۆن - AA
ئەو شاندەی تورکیا کە بەمەبەستی گفوگۆکردن لەسەر دوایین رەوشی پەیوەندییەکانی تورکیا - ئەمریکا سەردانی واشتۆنیان کردووە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە دەستپێکرد.
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەستگیرکردنی قەشە برۆنسۆن لە ئیزمیر کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ رێکخراوەکانی فەتۆ و پەکەکە دەسگیرکراوە لەگەڵ بڕیاری گەمارۆی خستە سەر تورکیا، شاندێکی تورکیا کە لە ٩ کەس پێکهاتووە سەردانی ئەمریکایان کرد و لە ئێستادا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە کۆبوونەوەدان.
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا و لەمیانیدا هەمان بابەت گفتوگۆی لەبارەوە کرا.