Sangar Hamad Azeez
08 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2018
واشنتۆن -
ئەو شاندەی تورکیا کە بەمەبەستی گفوگۆکردن لەسەر دوایین رەوشی پەیوەندییەکانی تورکیا - ئەمریکا سەردانی واشتۆنیان کردووە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆتایی هات.
بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی دەستگیرکردنی قەشە برۆنسۆن لە ئیزمیر کە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ رێکخراوەکانی فەتۆ و پەکەکە دەسگیرکراوە لەگەڵ بڕیاری گەمارۆی خستە سەر تورکیا، شاندێکی تورکیا کە لە ٩ کەس پێکهاتووە و لەناویاندا جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەدات ئونال بەدیدەکرێت سەردانی ئەمریکایان کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا کۆبوونووە.
دوێنێ سێشەممە وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ ئەنجامدا و لەمیانیدا تاوتوێی هەمان بابەت کرا.