Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal
04 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و هاوتا ئەمریکییەکەی، مایک پۆمپیۆ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، کۆتاییهات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، کۆبوونەوەی نێوان مەولود چاوشئۆغڵو و مایک پۆمپیۆ ماوەی کاتژمێرێکی خایاندووە.
ئاماژە بەوە دەکرێت لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی منبج و پرۆسەی رادەستکردنەوەی سەردەستەی فەتۆ، فەتحوڵڵا گولەن بە تورکیا، دوو بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون.
چاوشئۆغڵو ئاشكرایکرد لە ماوەیەکی کورتدا سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پۆمپیۆ روونکردنەوە دەداتە رۆژنامەوانان.
پێشتر چاوشئۆغڵو باسی لەوەکردبوو ئەگەر بێت و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی بێت، ئەو رێککەوتنەی سەبارەت بە منبج لە نێوان هەردوولادا دێتە ئاراوە، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمەش دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخان لە نێوان هەردوو وڵاتدا.