Muhammet Mutaf,Hüseyin Yıldız,Abdullah Söylemez
09 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2022
ئەرزەڕۆم - AA
کەشوهەوای سارد کاریگەری نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئاگری و ئیدر دروست کردووە.
بەهۆی سەرماوسۆڵە و تەمێکی زۆر کە دوێنێ لە ئەرزەڕۆم کاریگەر بوو، جامی ئۆتۆمبێلەکان و لقی درەختەکان بەستوویەتی.
ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی شارەکە ئۆتۆمبێلەکانیان بە بەتانی و خیوەت داپۆشی و پاراستیانن لە بەستن.
- ئاگری
لە پارێزگای ئاگری بەهۆی سەرمای توندەوە سەربانی خانووەکان چلورەیان پیادا شۆڕبووەوە.
ئاوی جۆگەلەکانی شارەکە بەستی و هاووڵاتییان بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەستن بە خیوەت و بەتانی دایانپۆشین.
- ئیدر
لە گوندەکانی نزیک شاری ئیدر، زستانێکی سەخت دەگوزەرێت.
هاووڵاتییان هەوڵ و تەقەلایەکی زۆر دەدەن بۆ لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان و منداڵانیش لەو کەشوهەوا ساردەدا بە خلیسکێنەکردن کاتێکی خۆش بەسەر دەبەن.