Sefa Mutlu,İsmail Özdemir
19 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 20 تەمووز 2016
ده‌ركه‌وتووه ئه‌فسه‌رانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچی له رۆژی 15ی ته‌مووزدا گرووپێكیان له WhatsApp درووستكردووه و له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵی كوده‌تایان رێكخستووه و فه‌رمانی لێدانی خه‌ڵكی سڤیلیان به‌یه‌كتر گه‌یاندووه. دواتریش كه كوده‌تا شكستی هێنا له رێگه‌ی هه‌مان گرووپه‌وه پلانی هه‌ڵاتنیان داناوە.
له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌ی داواكاری گشتیی كۆماریی ئیستانبوڵ له ته‌له‌فۆنی كوده‌تاچییه‌كان، گفتوگۆكانی ئه‌و گرووپه خراونه‌ته‌ڕوو.
له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه له گفتوگۆكاندا پله‌ی كه‌سه‌كان ده‌ستنیشانكراوه و ئه‌و فه‌رمانه خوێناوییانه خراونه‌ته‌ڕوو كه بۆ لێدانی ئه‌و كه‌سانه‌ی دژایه‌تییان ده‌كه‌ن له هه‌وڵی كوده‌تادا ئاماژه‌یان پێكراوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی ئاماژه به لێدانی خه‌ڵكی سڤیل و میدیا و كردنه‌ئامانجی مزگه‌وت و بینای پارته‌كان كراوه له گفتوگۆكاندا.
- فه‌رمانی دهستدڕێژكردن له قه‌ره‌باڵغییه‌كان
له گفتوگۆی ئه‌ندامانی رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچیدا له‌و گرووپه‌ی واتسه‌پ كه دروستیانكردبوو، شه‌وی كوده‌تاكه فه‌رمان به دهستدڕێژكردن له قه‌ره‌باڵغییه‌كان كراوه.
به‌شێك له گفتوگۆكانی گرووپه‌كه به به‌ڵگه و دۆكومێنت ئاماده‌كراوه كه به‌مشێوه‌یه‌ن:
- موقه‌ده‌م موزه‌فه‌ر دوزهنلی: "دووباره فه‌رمانه‌كه ده‌گه‌یه‌نم. قه‌ره‌باڵغییه‌كان به ته‌قه بڵاوه‌یان پێده‌كرێت".
- عه‌قید موسلوم كایا: "نزیكده‌بنه‌وه. هاوڕێیان ته‌قه‌ده‌كه‌ن".
- عه‌قید ئوزای شاهین: "به ته‌قه وه‌ڵام بده‌نه‌وه، رێگه نه‌ده‌ن نزیك ببنه‌وه".
- رائد مه‌همه‌ت كارا به‌كر: "وه‌ك یه‌كێكی مه‌یدانه‌كه ته‌قه له قه‌ره‌باڵغییه‌كه ده‌كه‌م و چاوه‌ڕوانم. به‌رده‌وامبن بڵاوهدهكهن".
- عه‌قید موسلوم كایا: "له ته‌قسیم گازیان رشتووه. ده‌ڵێن چاو چاو نابینێت. ته‌قه له تانكیی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه كراوه كه بۆ ته‌قسیم ده‌ڕۆن، ئۆتۆمبێله‌كان ناجووڵێن".
- رائد موعه‌مه‌ر ئایگار: "له كولهلی پێكدادانی چڕ هه‌یه. ته‌قه له گرووپه‌كه ده‌كه‌ین".
- عه‌قید موسلوم كایا: "له ته‌قسیم دۆخه‌كه هه‌ستیاره".
- موقه‌ده‌م موزه‌فه‌ر دوزهنلی: "به ته‌قه وه‌ڵام بده‌نه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌كه نامێنێت، خودا یارمه‌تیده‌رمانبێت".
- عه‌قید موسلوم كایا: "هێزی پشتیوانیی ته‌قسیم چووه بۆ بهشیكتاش. فڕۆكه‌كان ده‌فڕن".
- رائد موعه‌مه‌ر ئایگار: "هاوڕێیانمان پردی دووه‌م به‌تاڵ ده‌كه‌ن. له كولهلی به ئاراسته‌ی بهیكۆز پێكدادانی چڕ هه‌یه".
- عه‌قید موسلوم كایا: "هێزی تایبه‌ت هاتووه بۆ ته‌قسیم. پشتیوانیی ئاسمانی".
- رائد موعه‌مه‌ر ئایگار: "فڕۆكه‌كان فڕۆكه‌ی ئێمه نین؟".
- رائد مه‌همه‌ت كارا به‌كر:"سه‌وز یه‌س".
- رائد مه‌همه‌ت كارا به‌كر: "له ئاجی باده‌م كۆنترۆڵ باشه".
عه‌قید ئه‌حمه‌د بایكاڵ: "پۆلییسیش زۆر ده‌نگی نییه. ته‌قه‌مه‌نیمان پێیه و وره‌مان به‌رزه".
- فه‌رمانی"بیانشێلن، بیانسووتێنن، چاوپۆشی نییه"
- نه‌قیب مه‌همه‌ت تورك: "17 كه‌س وه‌ك هێزی پشتیوانیی CNN له كۆپتهردان وا هه‌ڵده‌ستێ".
- موقه‌ده‌م ئوغور جۆشكون: "خه‌ڵكی پیاوهكانمانیان له پارێزگا گرتووه و راده‌ستی پۆلیسیان كردوون. پۆلیس هه‌وڵی رێگریكردن له خه‌ڵكی ده‌دات به‌ڵام سه‌خته".
- رائد مه‌همه‌ت كارا به‌كر: "بیانشێلن، بیانسووتێنن، چاوپۆشی نییه".
- عه‌قید ئه‌حمه‌د زه‌كی گهرههان: "ده‌ی سه‌رباز".
- موقه‌ده‌م ئوغور جۆشكون: "ئه‌گه‌ر ته‌قه بكه‌ین هه‌ر سێ چوارێك ده‌كوژین به‌ڵام ناتوانین رێگرییان لێبكه‌ین بێنه ژووره‌وه".
- عه‌قید ئوزای شاهین: "خودا یارمه‌تیده‌رمانبێت".
- عه‌قید موسلوم كایا: "گه‌وره‌م میدیای لایه‌نگر به‌رده‌وامه".
عه‌قید ئه‌یوب گورلێر: "ده‌ڵێت هێزی دووه‌م ده‌نێرم. گوتمان فه‌رمانی سوپاسالاری هێزی وشكانییه، نامه‌مان نارد. گوتی بڕۆ من نایڵێم".
- عه‌قید موسلوم كایا: "هێز له ته‌ره‌ته‌وه ده‌به‌ینه ته‌قسیم".
- موقه‌ده‌م ئوغور جۆشكون: "هێزه‌كان له ته‌نگانه‌دان. خه‌ڵكی چوونه ناو پارێزگاوه".
- عه‌قید ئوزای شاهین: "با هێزه‌كان له‌شوێنی خۆیان بمێننه‌وه".
- عه‌قید موسلوم كایا: "یه‌نی شه‌فه‌ق روونكردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می سوپای بڵاوكرده‌وه".
- عه‌قید موسلوم كایا: "عوسمان پێویستمان به زرێپۆش هه‌یه بۆ ته‌قسیم".
- موقه‌ده‌م ئوغور جۆشكون: "له ساكاریا پێویستمان به یارمه‌تیی به‌په‌له هه‌یه".
- موقه‌ده‌م موزه‌فه‌ر دوزهنلی: "ئوغور ئه‌گه‌ر بۆت كۆنترۆڵناكرێت بكشێوه".
- عه‌قید ئوزای شاهین: "چاولێكه‌ری نه‌كه‌ن و چه‌كه‌كانتان دانه‌نێن".
- عه‌قید سادق جه‌به‌جی: "پێویسته ته‌له‌ڤیزیۆنه ئه‌هلییه‌كان بێده‌نگ بكرێن".