Mohammed Baqi Hussein
20 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مارك تۆنه‌ر له‌باره‌ی له‌سه‌ر كار لادان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن رێكخراوی فه‌تحوڵڵاچییه‌وه له توركیا رایگه‌یاند، "له‌سه‌ركار لادان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان روون و شه‌رعین".
تۆنه‌ر له‌میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی دایەوە له‌باره‌ی قۆناغی دوای هه‌وڵه شكستخواردووه‌كه‌ی كوده‌تا.
تۆنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌وڵی كوده‌تا دژی حكوومه‌تێكی هه‌ڵبژێردراوی گه‌ل دراوه و له‌سه‌ركار لادان و ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كانی دوای كوده‌تاكه روون و شه‌رعین.
تۆنه‌ر گوتی: "ئه‌گه‌ر به‌ڕوونی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، حكوومه‌تی توركیا به‌مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن له رووداوه‌كه و به‌ناوی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش، لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌ی به هه‌وڵی كوده‌تا هه‌ستاون ده‌ستپێكردووه".
تۆنه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له حكوومه‌ت و گه‌لی توركیا تێده‌گات.
تۆنه‌ر گوتی: "هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه له‌ژێر مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دان. هاوكات بڕیاره‌كانی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و كۆبوونه‌وه‌كانیش ده‌بینین. هاوكات بانگه‌وازمان له توركیا كردووه له‌دوای رووداوه‌كانی رۆژی هه‌ینی ئارام و سه‌قامگیربێت و ره‌چاوی بنه‌ما یاساییه‌كان و ستاندارده دیموكراسییه‌كانی ده‌ستووری توركیا بكات".
ناوبراو وه‌بیری هێنایه‌وه كه توركیا ئه‌ندامی ناتۆیه و حكوومه‌تی توركیا له‌دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌ژێر فشارێكی ده‌روونیی زۆردایه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لهپهیوهندییهكانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا، كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی به‌پێویست زانیوه.