Hemın Othman Mohammed
26 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
فه‌تحوڵلا گوله‌ن، سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فهتحوڵلاچی، دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی كوده‌تای دا و راده‌ستكردنه‌وه‌ی بۆ توركیا هاته ئاراوه، له ئێستادا ده‌پاڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی راده‌ستی نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی گوله‌ن، له نووسینێكیدا كه له رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاو كراوه‌ته‌وه له ئه‌مریكا، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی حكوومه‌ته‌كه‌ی ئۆباما كردووه و ده‌ڵێت: "له كاتێكدا دیموكراسییه‌تی خۆرئاوا پێویستی به مسوڵمانانی میانڕه‌و هه‌بوو، من و هاوڕێیانم له ناو 'خزمه‌ت' له پاڵ خۆرئاوادا وه‌ستاین".
گوله‌ن كه به‌هۆی ستایشكردنی كوده‌تاچییه‌كانی ساڵی 1980 و 28ی شوباتی توركیا رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی زۆر بووه‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه به‌درێژایی ژیانی دژی كوده‌تا بووه و له‌و كوده‌تایانه‌ی له ماوه‌ی 40 ساڵی رابردوودا له توركیا روویان داوه، زۆرترین زیانی به‌ركه‌وتووه.
له‌و نووسینه‌یدا، گوله‌ن لای وڵاتانی خۆرئاوا سكاڵای له توركیا و سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كردووه و وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ تۆمه‌تبار ده‌كات به پڕوپاگه‌نده‌كردن به‌ده‌م رێكخراوه‌كه‌یه‌وه.
سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی گوله‌ن كه نكۆڵی ده‌كات له ستایشكردن و هەبوونی په‌یوه‌ندی به‌وانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تایان داوه، له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی به توركیا داوا له حكوومه‌تی ئه‌مریكا دەکات و ده‌ڵێت: "ده‌توانین له خواستی ئه‌ردۆغان تێبگه‌ین به‌ڵام پێویسته ئه‌مریكا به‌ره‌نگاری ئه‌و داواكارییه ببێته‌وه".
له كاتی هه‌وڵی كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچیدا، 246 كه‌سی به‌رگریكار كوژران و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ خوڵوسی ئاكار، له ئیفاده‌كه‌یدا له به‌رده‌م داواكاری گشتیی گوتوویه‌تی: "كاتێ لای كوده‌تاچییه‌كان به بارمته گیرابووم، یه‌كێك له كوده‌تاچییه‌كان به‌ناوی هاكان ئێڤریم گوتی ئه‌گه‌ر ده‌خوازن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كه‌مان فه‌تحوڵڵا گوله‌ن قسه بكه‌ن".