Mazın Asad
03 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2016
عەنتاب - AA
ئەو تانک و زرێپۆشانە بەرەو شارۆچکەی سلۆپی سەر بە شاری شرنەخ بەڕێکەوت، لە شاری عەنتاب تێپەڕ بوو.
یەکەکانی سەر بە ٢٨مین فەرماندەیی لیوای پیادە کە بۆ ئەرکی گواستنەوەی تانک و زرێپۆشەکان بۆ سنوور راسپێدراون، گەیشتە شاری عەنتاب. ئۆتۆمبێلەکان لە رێگەی سەرەکی ئادانا-عەنتاب تێپەڕین و بەرەو سنوور بەڕێکەوتن.
جێگەی باسە دوێنێ لە یەکەکانی ئەنقەرە و چانکیری، ژمارەیەکی زۆر تانک و زرێپۆش، بۆ ناوچەکانی سنووری شارۆچکەی سلۆپی سەربە شرنەخ گواسترانەوە.