شرنەخ
لەئاکامی ھێرشێکی بۆمبی بۆ سەر بینای قایمقامێتی سلۆپی لەپارێزگای شرنەخ، پولیسێک و دوو کەسی مەدەنی بریندار بوون.
پۆلیسی سلۆپی رایگەیاند: نۆ کەس بەتۆمەتی بەشداربوون لەو رووداوە دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا دەکرێن.
لەلایەکی دیکە ھەر لەشاری سلۆپی کەسێکی دەمامکدار بە بۆمبی دەستی، ھێرشی کردە سەر دەزگای حکومی و پەیکەری مستەفا کەمال ئاتاتورک لەو شارە، لە ئاکامدا چەند کەسێ بریندار بوون.
ھێزە ئاسایشپارێزەکان لەشاری سلۆپی رایانگەیاند لەدوای ئەو رووداوانە، کارمەندەکانیان خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.