Mehmet Tosun
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگهیاند: "تورکیا ھیچ ئەرک، بەرپرسیارێتی و ناچارییەکی نییە کە ببێتە کۆگای پەنابەران بۆ ئەورووپا".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، دوای کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی لە کۆشکی سهرۆكایهتی کۆمار گوتارێكی پێشکەش کرد.
له بهشێكی گوتارهكهیدا سەبارەت بە دوایین پێشھاتەکانی ئەفغانستان، ئەردۆغان رایگهیاند: "چونکە ئامانجی لە پێشینەمان سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتەیە، ئەگەر پێویست بێت لەگەڵ ئەو حکوومەتەی کە تاڵیبان پێکی دەھێنێت کۆدەبینەوە و پرسی ھاوبەش تاوتوێ دەکەین".
سەرکۆماری تورکیا لە بارەی به ئامانجگ گرتنی پەنابەرانەوە رایگهیاند: "بەھیچ شێوەیەک لەوانە نابوورین کە ژیانی ئەم کەسانە دەکەنە ئامانج بە شێوەیەک کە ھەڕەشە بۆسەر ئاسایشی گشتیی درووست دەکەن و ھەوڵی تاڵان کردن دەدەن".
گوتیشی: "بێگومان تورکیا کاروانسەرای سەر رێگا نییە. بە ھیچ شێوەیەک رێگە بەو ھەڵسوکەوتانە نادەین کە سەرچاوەی ئاژاوەن و پابەندی یاسا، رێکار و سیستمی ئەم وڵاتە نابن".
رهجهب تهیب ئەردۆغان جەختی لەوەش کردەوە کە تورکیا ھیچ ئەرک، بەرپرسیارێتی و ناچارییەکی نییە کە ببێتە کۆگای پەنابەران بۆ ئەورووپا، و رایگهیاند: "وەک ئەوەی کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆن و ئەوانەی کە لەگەڵیانن دەیڵێن، بە ھیچ شێوەیەک ١،٥ ملیۆن ئەفغانی لە وڵاتەکەماندا نییە. ھەموو ئەمانە درۆن".
گوتیشی: "لە وڵاتەکەماندا یاسا بۆ ھەموو کەسە. میوانەکانیشمان لە دەرەوەی ئەمە نیین. بەڵام چاوپۆشی لەوانە ناکەین کە دەیانەوێت لەرێگەی ئەجێندا پیسەکانیان پەنابەران بکەنە ئامڕاز".