16 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2021
ترابزۆن - AA
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی گشتیی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: ''ئێستا ئامانجەکانی ٢٠٢٣مان لەبەردەمدایە، پشتیوان بەخوا تورکیا بە ئامانجەکانی دەگەیەنین و، وڵاتێک بۆ گەنجەکانمان جێدەهێڵین کە بتوانن دیدەکانی ٢٠٥٣ بەدیبهێنن''.
لە میانی بەشداریکردنی لە حەوتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەیدا لە پارێزگای ترابزۆن، ئەردۆغان گوتارێکی پێشکەش کرد.
لە گوتارەکەیدا ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەوانەی بە پەکەکە ناڵێن "پەکەکە"، بە تیرۆر ناڵێن "تیرۆر"، بە کۆمەڵکوژی ناڵێن "کۆمەڵکوژی" و هەوڵدەدەن یارییە قێزەونەکانی ناو مێشکیان و پلانە ناپاکەکانیان بشارنەوە، ئیدی دەستەکەیان ئاشکرا بووە".
گوتیشی: ''دەچنە هەر لانەیەکەوە با بچن، بچنە هەر لانەیەکەوە دەیاندۆزینەوە و لەناویان دەبەین''.
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، باسی لە هەڵوێستی لایەنەکان کرد بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکە و، رایگەیاند: ''لە کاتێکدا ریاکارانی پشتیوانانی رێکخراوی تیرۆریستیی توڕەییمان زیاد دەکەن، پشتڕاستی هەنگاو، ئۆپەراسیۆن و ئەو سیاسەتەش دەکەنەوە کە دەیانگرینە بەر''.
هاەروەها ئەردۆغان لە هەنگاوی داهاتووی ئۆپەراسیۆنەکانی کرد و، رایگەیاند: ''لە قۆناغی داهاتوودا، ئۆپەراسیۆنەکانمان کە مەودایەکی باشیان بڕیوە بەرەو ئەو ناوچانە فراوان دەکەین کە هێشتا تیایاندا هەڕەشە زۆرە''.
گوتیشی: ''گارە ناوچەیەکی گرنگ و کێشەدار بوو و گارە کەوت، پشتیوان بەخوا کارەکە تەواوبوو''.
سەرکۆماری تورکیا ئهردۆغان، لەبارەی هەڵوێستی رۆژئاوا لەبارەی رووداوەکە رایگەیاند: "له بهرامبهر رووداوی كوشتنی ١٣ بێتاوان جگه له چهند دهنگێكی كز هیچمان نهبیست. ئهی رۆژئاوا له كوێی؟".
گوتیشی: "بۆ ئەوەی جارێکی دیکە رووبەڕووی پەلاماری لەو شێوەیە نەبینەوە، لەو شوێنانەی کە کردومانەتە ناوچەی ئارام، چەندێک پێویست بکات ئەوەندە دەمێنینەوە".